بە گورگیان گۆ ببە شوان گوتی من شوانی ناکەم
لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
476 بینین
بە گورگیان گۆ ببە شوان گوتی من شوانی ناکەم
وتیان گورگ بۆ ناکەی وتی من بڕوا ناکەم
دەنا قوڕاوێ دەخۆم ببمە بە شوانی مەڕان
لێدەم لە گۆشتی نەرمۆک هەر دونگی تەڕ ئاواکەم