داری حیزی بەری دا میوەی دەخۆن شەلاتی

لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  241 بینین
داری حیزی بەری دا میوەی دەخۆن شەلاتی
چونکی خوێن سەری لێدا دێتن لە ساڵی هاتی
ئەو هاشە هاشی کە دێ بێ هێزی پێشان دەدا
لە مەترسی بترسە لەو بێدەنگ و لە ماتی