ڕۆن و ئاوێ بکوڵێنە لە مەنجەڵ و جێگایەک
لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
444 بینین
ڕۆن و ئاوێ بکوڵێنە لە مەنجەڵ و جێگایەک
تێکەڵیش بێ درۆیە هەر بەخۆ وەک هەوایەک
لێکتری جودا دەبنەوە بەچاوی خۆت دەیبینی
لە کاتی ساردبوونەوە هەر یەکەی دەچتە لایەک