ئی هەژار و بێ نانە لەناو ژینێکی تاڵە

لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  232 بینین
ئی هەژار و بێ نانە لەناو ژینێکی تاڵە
خواردنەوە و خواردن جلی هیچ نییە هەر خەیاڵە
خاڵۆ سامی چی بکا خەیاڵیشی پێ نادەن
لەناو خەڵقی بێ ڕووە و دوژمنیشی لە پاڵە