لێم عاجز مەبە یاڕەبی خوایە

لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  248 بینین
لێم عاجز مەبە یاڕەبی خوایە
سەت خۆزیا خوار و خێچی نەبوایە
سەرم دەرناچێ لە خوار و خێچی
دەزانم ڕاستی دەبتە سەرمایە