خۆتان خۆ مەکەن بە مێ ئاغا بڵێ من نێرم
لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
860 بینین
خۆتان خۆ مەکەن بە مێ ئاغا بڵێ من نێرم
قونتان بگرن تڕ مەکەن میران نەڵێ بە کێرم
ئێوە مەبن بەڕێوی دوژمن نەڵێ من شێرم
تا شەهوەت پەرست نەڵێ لێی گەڕێ پێیان فێرم