شاعیرانمان

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  415 بینین
مەیلی ڕۆستەم و سامی سەرگەردان
حاجی و ڕاجی عەلی بەردەشان
ڕۆین و دەڕۆن جێگای پەرۆشن
هەروەک قانیعکەس چوو لەکیسی کوردان
***
عاسیکەس و حوسێنکەس و سافی هێرانیکەس
عاشق بەچاوی پیری گەیلانی
دڵدارکەس و دڵزارکەس عەونی و جۆبار
پەشێو و بێ بەش حەبیب میرانی
***
ئەدیب و زانا و شاعیری کوردان
نامرن هەرگیز مێژوو دەیزانی
ساموس و پیری گەل و وڵاتن
لەگەڵ ماوەکان هەموو پیرانی