بۆ بانگم دەکەی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  413 بینین
گازت نەکردم دونی هەر بەخۆت
بەزمانی شیرین هاتم بەمنت گۆت
تا نەسووتاوم لە ئاگری عیشق
بێمە دیدەن و سەر حەوزی ئەستۆت
عارەقەی گەردەن بەوێدا دەڕوا
بۆ باغی سینە و هەناسەی شەوبۆت
چ بوون زولەیخا و خونچە و پەریزاد
سەت سیم و هوزار لەگەڵ سەمەنبۆت
کارەکەرت بن شیرینکەس و لەیلاکەسش
بەقوربانی دووچاو و دوو ئەبرۆت
بەخۆوە دوو سێو ئەوجا دەبنە سێ
سامیناسناوی ئەدەبیش یەکێکە بابێ ببنە جۆت