پێشوونان دەڵێن

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  496 بینین
گۆلکی خۆماڵی هاوسەری دەوێ
نەک بەناو دانی نیشتمان کەوێ
شارەزای پوش و پاوانی خۆیەتی
شیری هەندەران چۆن دەگاتە وێ
گەر گۆلک نەیبا وەکوو کۆرانە
بێ لەو شاخی وا کارێ سەرکەوێ
سامی وسکت بە مێشکت دەردێنن
کاکە گیان چ بکەم دڵم ناخەوێ