کاکە هیتلەر

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  375 بینین
لەبۆ بازاڕ و بۆ ڕۆن و نەوت
ئاگری هەڵگیرساند بۆخۆی تێکەوت
لەشاخی بەرزی تەماحکاریدا
زۆری وامان دیت بەربۆوە و کەوت
کەسێکمان نەدیت لە شەقامی ڕاست
بزربوون دەبێ هەر لەڕێی چەوت
هەروەک موسۆلین لە بێ سامیدا
بۆخۆی بەڕووی ڕەش لەمێژوو خەوت