ئاگات لەخۆ بێ

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  352 بینین
شەڕێکی بێسوود هەر بکرێ بەلاش
قازانجی کانی بۆ پیاوی قەلاش
شەڕێکی بکە هەر وەکوو دەڵێن
ببی بەمایەی دونانی مزاش
پێشوونان وتیان شەڕ لە بەتاڵی
گەلەک باشترە لەبۆ کاری باش
«سام» لەچی دەکەی لەبێ مەعاشی
نیتە فڕشی و شیوەک گەنم و ماش