لۆرت زۆر ناڕەحەتی لە ژینی دنیا

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  473 بینین
زەنگینی هەنگڕاو لە کۆشکی چەرموک
لە هەنگینی خاو لە گۆشتی نەرموک
شەڕاب و تەگبیر لە خوێن ڕژاندن
بۆ لۆرتی خۆیان دنیا هەژاندن
لەبۆ زەنگینی و کورسی و مانەوە
خەریکن لەبۆ فتنە نانەوە
نابی بەعەزیا مار ماری نەخوا
وا قەڵەو نابی سەت جاری بەخوا
بۆ سامی ناکا لە دنیای شەقان
لە قەڵەوبوون و ئەستوری و تەقان