سەرۆکی تەماحکاران
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
465 بینین
توکی مەڕ و بزنییە دەیکەن بە جاجم و خرار
هێز فرۆشتنە بۆ ژین دەکرێ بە کۆشک و تەلار
دەبتە کارگەی گەورۆنە بۆ زەنگی هەنگڕاو
بە کوردی بۆت دەرخەم ئەوەیە بویتە ئیستیعمار
هێزی پارە و سیاسەت و هی پێرەو لەشکرە
لە یەک بیر و هێزێکە بۆ پێویستی بویتە کار
لە ڕاستیش هەر تەماحە وردە وردە زیاد دەکا
بەڵام بناغەی بۆشە دەبێ برمێ بێتە خوار
چونکە زوڵم و تەماح و زەخت و سیاسەتی چەوتە
سامیشی زۆر لێ دەکرێ خوێن بڕژێنێ بە ملیار