هەزار مردووی عەزیزم مردبێ ئەمڕۆ دڵم شادە

بۆ دامەزراندنی کۆماری مەهاباد
لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
 1 خولەک  570 بینین
هەزار مردووی عەزیزم مردبێ ئەمڕۆ دڵم شادە
کە بیستم قەومەکەم قیسمێک حوڕ و سەربەست و ئازادە
ئیتر پێویستە دۆعا کەم لەبۆ عومر و ژیانی خۆم
دەمێک ساڵە کە خەرمانی ژیانم پووچ و بەربادە
وەرن گەنگیدەقی نائاشکرا یەکسەر لە خەو هەستن کەمەر بەستن
کە ئەمڕۆ ڕۆژی هاواری ژیان و داد و فریادە
----دەقی نائاشکرا پەنا و پشتی فەقیری عالەمی دنیا
ئەگەرچی خۆ ئەویش هەروەک من و تۆ ئادەمیزادە
بەڵام ئەمڕۆ مەقامی ئەو بە بەرزی فەوقی دنیایە
کە جێگەی سەد هەزاران داستانی داد و بێ دادە