کورد

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  340 بینین
بێتە گۆڕێ ماف میر و سەربازی
مێژوو مێژووزان پێیان دەنازی
وەکوو شێرانن دەبنە ڕێوی وان
مامە هیتلەرکەس ە و لەشکری نازی
***
خوا دەریانبێنی لەناو خۆخۆری
لەناو نەزانین و قین و گەلۆری
لەبیریان بچێ ناحەزی یەکتر
لە هەرکەس بۆ خۆی بۆ پارە زۆری