دڵم چوو بۆ لای وا لە دەستیمە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  426 بینین
دڵم چوو بۆ لای وا لە دەستیمە
بە داوی زوڵفان تووندی بەستیمە
مژەی لێ داوم وا مات و کاسم
من وام زانیبوو مارانگاستیمە
من شەراب ناخۆم بۆ لەیلەی چاوکاڵ
فیکری بردیمە و ئەوا مەستیمە
دەمێکی مات و دەمێ غەمگینم
سامی ئاخر شەڕ ئەوا پەستیمە