بە عیسمت و شۆخ و شەنگ و شیرن و یارانییە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
557 بینین
بە عیسمت و شۆخ و شەنگ و شیرن و یارانییە
سەد تەعەجوب ئەم نەزیفە تورکە یا ئیرانییە
وەسفی ئادابی بنووسی کەی دەتانیتن قەڵەم
عالیمە عادیل عەزیزە جارییە ڕۆمانییە
ئابی شەرحی ئاتەشی سەد عیشقی جەهلی کز ئەکا
ئەو سوپا سالارە ئەلحەق دوژمنی سەححار نییە
بارەکەڵڵا چەند فەسیحە مەدرەسێکی پێ گەیاند
عالمی ئەفغانە یاخۆد سەعدی ئەفتازانییە
عاقڵ و حەسناو و سەبری تا بڵێم من هەر کەمە
پڕ کەمال و زۆر جەوانە خوڵقەتی ئینسانییە
شۆخ و شەنگ و شاهی خۆبان و بە ویجدانی بەسە
پەنجەشم شاد و بە شادی قامەتی بەیداغییە
هاتە گفتوگۆ لەگەڵما نەمئەزانی چی بڵێم
سوخمەیی کرمانە جانە گەردەنی کاشانییە
پێی گوتم تۆ دانیشە دەرسی حلمت پێ بڵێم
پاشی ناخۆشی ببینە چەند خۆشە «سامیناسناوی ئەدەبییە»