عیبرەت کەن لە فیرعەونی لە ڕەییانو لە خەونی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  545 بینین
عیبرەت کەن لە فیرعەونی لە ڕەییانو لە خەونی
چی کرد لەگەڵ ڕەییانی لەکێ یوسفی هانی
بە سوکی هات دەیزانی لەبۆ دەفعی گرانی
پێغەمبەری خودا بوو گەورەی دین و دونیا بوو
تاکوو هات موسای کەلیم خۆی و موعجیزەی عەزیم
بە ئەمری خودای بتون خنکا فیرعەونکەسی مەلعون
بینای زوڵمی ببینە بناغەی سەرەکینە
لەو خوایە با بکەین سام کوشتی ساحیبی ئەهرام