شرک زوڵمی عەزیمە خەتەر ماڵی یەتیمە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
604 بینین
شرک زوڵمی عەزیمە خەتەر ماڵی یەتیمە
گەر بخۆی ماڵی یەتیم جێگای خۆشت جەحیمە
ئەدی بە خۆم بڵێم چی ئەعمالی چاکەم نەبوو
لە ڕۆژی حەشرا ئەمن ڕووت و دەستم لەزیمە
چ شک نابم غەیری وەی کەوا ئێستا پێو دەڵێم
ئینشائەڵڵا موشریک نیم لەو بوختانەی بەریمە
سامی لە سانیع دەکەم بەخێوکەری ئینسانە
وا بە زوبان من گوتم ئەو عەللام و عەلیمە