چەندی واعیز بوو بۆ جانی بنی جانی
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
605 بینین
چەندی واعیز بوو بۆ جانی بنی جانی
باری تەکەبور کەوتە سەرشانی
تەکەبور وای کرد لە خوا یاخی بی
تەوقی عەزازیل بێتە ملانی
وەحشی نەزانی بڵێی دەزانم
مەعنا جاهیل و هەردەم نەزانی
خەلقت لا گەورە لە گەورەییتە
دیارە کە چاکی و بۆ خۆت گرانی
لە کەمی خۆتە خەلقت لا کەم بی
لە خراپی خۆتە لە کەس ڕەزا نی
زمان و خولقت گەر خۆش بێ سامیناسناوی ئەدەبی
دیارە بەسەبر و خاوەن مەیدانی