ئەو ڕۆژە ڕاستە و دەبێ حاڵی من دەبێ چی بێ

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  549 بینین
ئەو ڕۆژە ڕاستە و دەبێ حاڵی من دەبێ چی بێ
بۆ ڕۆژی نەفسی نەفسی ئەعمالی چاکەم نەبوو
وەکوو ئەوانی دەڵێن سەد خۆزیا کە نەبووباین
لەگەڵ جەهل و گوناهان لە یەکێکی بووین بە دوو
دەڵێن ئیمڕۆ نا سبەی ئیختیاری دەکەین تۆبەی
هەنگێ سامی لێ دەکەین کە دێتە سایەی کەپوو