هەر تەریقی قورئانە ڕێی ڕاستی ئادەمیزاد

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  422 بینین
هەر تەریقی قورئانە ڕێی ڕاستی ئادەمیزاد
با بەچاکی بیزانین ئیشی پێکەین یا عیباد
ڕێگایی ئینسانییە ئیختیارێکی خودایە
لادانی شەیتانییە دەبێ بە فیسق و فەساد
لە ڕێگای شەڕ و شەیتان دەبنە نەمیم قاتل
فەوتانتان بێ شک دەبێ وەک فەوتانی قەومی عاد
دەبنە فەقیر و حەسوود دەمرن وەکوو قەومی سەموود
تا بشمێنین لە دونیا دڵتان هیچ نابێ گوشاد
سامی خواو بوونی ئیمان بۆیی باشە ئەی ئینسان
نابتە وەخت بەبادان لە مێژووی ئادەمیزاد