دونیا دەوران دەورانە دەوری خۆمان زانییە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  733 بینین
دونیا دەوران دەورانە دەوری خۆمان زانییە
بچۆ هێلکەم بۆ بکڕە زەردێنەی تێدا نییە
ئیمان بووە بە دینار سەترم بکەی یا سەتتار
خێر و خێرات بوو بە ڕیا هیچمان لەبۆ خوا نییە
بەڵا چشتی ئەبینن بوویتە جێگای تەعەجوب
هەرچی دێتە گفتوگۆ وەک محامی و قازییە
زۆریش ئەڵێ وەلیمە بە تەسبیح و زیکری زۆر
بە وردیش لێی دەنۆڕین ئەعمالی شەیتانییە
دەڵێتن بەقسەم بکە ئەمما بە ئەعمالم نا
چونکی خۆی خۆی دەناسێ ئیمانی تێدا نییە
چەندی عالمی بێ عەمەل وەک کەرە باری کتێب
لە سەرکەوتن بێ شکە نەسر و مەیدانی نییە
خوا عالیمە بە باتن، بە زاهیریش دیارە
قەلبی بۆشە لە زانین بورهانی بێ سامییە