گران خەلقی لا گرانە کەر خەلقی لەلا کەرە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  428 بینین
گران خەلقی لا گرانە کەر خەلقی لەلا کەرە
گران هەردەم زۆر ئازایە کە ساحیبی هونەرە
کەر لە ڕێی فیسق و فەساد بۆ هیلاکی ئینسانی
عاقل بە چاکی بەخشین لە شەیتان لە سەنگەرە
عاقل تابیعی ڕەحمان دوژمنی شەیتانییە
کەر بە دائم حازر و بۆ شەیتانی باربەرە
نەهی لە خراپەی بکەن ئەمریکی قورئانییە
چاکە کردن ڕەحمەتە هەر ئەو جێگای هونەرە
ئەمن سامی زۆر دەکەم لەبێ بەختی و کەریەتی
من خۆخۆری ناکەم و نەسیبی من ساوەرە