قیبلەکەی ژینم ئەڵێم سابڵاخە من ڕووی تێ ئەکەم

بۆ کۆماری مەهاباد
لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
 1 خولەک  1046 بینین
قیبلەکەی ژینم ئەڵێم سابڵاخناوی تایبەتە من ڕووی تێ ئەکەم
حەوزەکەی بۆکانناوی تایبەتە لای من تازە ئاوی زەمزەمم
وا سەری هێنا دەرێ ڕۆژی من و قەومی زەلیل
وەک بیابان ڕوونە یەکسەر خاکی تاریک و تەمم
بۆ دەوای دەردی دەروون و ئێشی پڕسام و بەسۆم
سێبەری شاهی ----دەقی نائاشکرا نەجات و مەرهەمم