دەبێ بۆ عیلم جدی هەوڵدەین

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  554 بینین
دەبێ بۆ عیلم جدی هەوڵدەین
گەر لە مەشریق بێ یا مەغریب زەمین
***
لە ئایینی مە ئەمری پێکراوە
کولی حەقیقەت بێتە پێش چاوە
پێ لە حەق نەنێن پێی کافر دەبین
ئەدی بۆ ئیسلام وا بەجێ ماوە
***
عیلم ڕێ نادا دەمم ببەستم
گەر بمخنکێنیت دەبێ پێی هەستم
بەڵکوو شاد ئەبم بە موژدەی قوڕان
لە سامی عیلم بێ هۆش و هەستم