کوردستان
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
2 خولەک
1015 بینین
وا شاخ و داخ و بەرد و دارەکەت
چەموو چیمەن و زەوی و زارەکەت
کانی و کانیاوی ناو جۆبارەکەت
هەموو ژیاوە گوڵی پشکوتن
سەمەن پێکەنی خونجە ئەنگوتن
گوڵی دەمی دا هاتە هەژانێ
کەوتە ئازاری مەشکە هەژانێ
فرمێسکە کانی کەوتە ڕژانێ
بەسەر نێرگز جار لە کەند و شاخان
بە گوڵی ئەستێران بوو بە چراخان
گوڵێکی سێوی خونجەی هەناری
شەنگە بی شلی پایەی چناری
بنۆرنە خۆشی کاتی بەهاری
بێ شک و گومان دار «المأوايهعەرەبی»
بەهەشتی نەمرود باغی سەبایە
سبەینەی فێنک لە دەشت و لانی
بروسکەی گەردوون کاتی شەوانی
کزەی شەماڵ و ڕێژنەی بارانی
مەلەک دێنە خوار لەبۆ کوردستان
بۆ تیماری دڵ هەناسەی خونچان
لەقیژەی قوڵنگ لە بروسکەی بەهار
لە دەنگی قاز و بولبولی گوڵزار
لە کزەی شەماڵ و لە هەژانی دار
بێ شک تیمار و دڵ دەسێتەوە
بە مەرگ و لاشان خوێن دەرژێتەوە
ئاوی دەپرژێ بەسەر خونچەی گوڵ
خونچەی دەم دەدا بۆ ئارامی دڵ
لە شەو تا بەیان چریکەی بولبول
دەڵێ خونچەکەت بادەم کاتەوە
کاتی دەم دەدا خەو دەیباتەوە
بۆ سامیناسناوی ئەدەبی شەهێن هاشەی بازەوە
نەعرەتی دەدا لەدەم ڕازەوە
نەک بۆ خوێن ڕژان هەر بەنازەوە
دەڵێ کوردستان لەبۆ ئازادیت
منم قوربانی بۆ خۆشی و شادیت