کاسلم چۆنە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  427 بینین
هێمنی عالەمی بەژیان چابوونە
نەک ژین بەو ڕەنگەی دەکەس هەبوونە
هەژاریش برسی بێ کار مایتەوە
ئەوا ڕەش و ڕووت زەرد و زەبوونە
ئەو سولحە شەڕە بیری لۆرتانە
قسەیەکی قۆڕ و بێ سەروقونە
شەڕێ بۆ ژیان سەت قات چاترە
لەو هێمنی کەوا لە ژمارەی خوونە
لەبۆ خوێنمژی فاشست و عادی
وەک مۆشیدەیان هەر بەناو جونە
دەنا هەر لە لۆرتی ئەنگلۆ ئەمریکان
ئەو لۆرتانەی وەک لەڕێ دەرچوونە
ئەو سولحەیە وەک عەمری ئیسرائیل
دڕیژ دەکا و گشتی تەهدید و جوونە
سلمیشیان دەوێ خون دەمژن بێ «سامناسناوی ئەدەبی»
لە قسە و گفتگۆ درۆزن و دووڕوونە