بۆ مستەفا بەگی جاف

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  840 بینین
تۆ بەهێزی شاخی گاپت قوڕە و مۆرت هەیە
خوێ لە گوفتارت ئەبارێ وا چەمی شۆرت هەیە
وەک بە ئینعام و نەوزیش موخلیسی زۆرت هەیە
هەروەها بۆ مەکر و مەغرەز سەیتەرەیی زۆرت هەیە
ئافەرین بۆ خۆت و عەزم و جەزم و بیر و باوەڕت
هێزی بازووی ڕوستەمکەس و بارامکەسەکەی گۆرت هەیە
هیچ مەترسە لەم دەسیسە بێ ئەساس و لێرە سوک
ئاخرت سەرکەوتنە چون قەلبی غیورت هەیە
نەک بە تەنها شاکەلیناسناوی ئەدەبی ئەسافی ڕاسیت کا بەیان
لەم نموونە چەن هەزاری ڕاس و مەسروورت هەیە