دووەم نامە
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
675 بینین
سەلامی خالیس و دوعا و تەمەننای چاک و خۆش ئاسار
لەسەر تۆ بێ کە هاوناوی لەبۆ شاهەنشەهی موختار
کە مژدەی خۆیە بێ شک کەسێ هاوناوی ئەو شابێ
جەهەننەم لێی حەرامە جنة الماويعەرەبییە جێگەی شاهیدی دڵدار
کلورێ هەر دەقیقە سەد هەزاران ئەشرەفی سەڵوات
لە حەزرەت خالیقی بێ وێنە با بێ دەم بە دەم ئەنوار
پەیاپەی با لەسەر یەک بێ نەبڕیێ بەینێ بەینا بەین
بڕێژی بە لەسەر ئەو یتاکە سوارەی شافیعی نازدار
لەسەر ئەسحاب و ئال و تابعینی تا ئەبەد بابێ
سەلات و هەم سەلامی پڕ لە دڕڕو گەوهەری شەهوار