ئەسپەردەی خواوی دەشتەکەی شاکەل
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
722 بینین
کاتێ چەند هاوڕێیەکی شاکەلی ناوچەی شاکەلی بەجێ ئەهێڵن... لەهەمان کاتدا شێخ ئەحمەدیش لەگەڵ ماڵی شێخ کەریما ئەچنە گوندی شێخ غەریب، ماڵی شێخ عەبدولقادر ئەچنە لای حاجی خەلیل ئاغا... شاعیر بەم چەند بەیتە دوعاخوازی لە شاکەل ئەکات:
ئەسپەردەی خواوی دەشتەکەی شاکەل
تۆمان جێ هێڵا بێ تۆوی ئەمەل
نە یار، نە یاوەر، نە هاوزمانێ
نەیانوت پێمان ڕێی و نیشانێ
زۆر بە زویری لە میروو گاوان
بە جێمان هێڵای تاوەکوو زەمان
چیمان لێ ئەکا چۆنمان ئەژێنێ
ئاخۆ بۆ لای تۆ ئەمان جووڵێنێ
تەنها ئومێدێ بە لوتفی خوایە
ڕاسە دنیایە هەر کایە و کایە