فەنا بۆ هەموو مەخلووقێکە و مانەوە هەر بۆ خوایە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  800 بینین
بە گۆزەی ئەگوت وەستای گۆزەکەر
لە ڕێی من و تۆ هەیە سەد خەتەر
نازانم سەنگی چەرخی پڕ جەفا
ئەتۆ ئەشکێنێ یا من لە پێشا
بەغەیری خودا هەرچی ئەیبینی
ئەچنەوە فەنا یەکێک نامێنی
کە وا بوو خادیمناسناوی ئەدەبی دڵ مەدە دنیا
بە مەحکەم بگرە تۆ کاری عوقبا