ئافەتی بەشەر زوبانی خۆیەتی

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  852 بینین
مەحکەم ڕابگرە لە مەجلیس زوبان
لە عەیب و عار و غەیبەتی کەسان
ئەگەر وانەکەی ڕۆژێ ئەبینێ
مستێکت ئەدەن لەدەم و ددان
پەندی لوقمانە سەعید کەسێکە
لەژێر ئەمری بێ دائما زوبان
قسەی خراپ و بەد هەر وەکوو تیرە
ناگەڕێتەوە دەرچوو لە کەوان