ئەرکی باوک بەرامبەر بە کوڕ و ئەرکی کوڕ بەرامبەر باوک

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  769 بینین
ئارەزوو ئەکەی قەدر و ئیحترام
حورمەتت ببێ لەناو خاس و عام
باسی هەموو کەس بە چاکە بکە
ناوی هەموو کەس بێنە نیک نام
لەجێگەی خراپە تۆ چاکە بکە
لەگەڵ دوژمنان مەدارای تەمام
بە خولقی دونیا حوسنی خولقت بێ
زەرە نابینی ئاغاز و ئەنجام