وڵامی حەمەخانی پاکزاد بۆ شپرزە

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  481 بینین
ڕۆژێ سەدجاران فەلەک ئەیکوشتی
داخ و دەردی خۆی بەسەرا ڕشتی
سەعاتێ نەبوو بێ خەم و خەیاڵ
دانیشی لەنێو خێزان و مناڵ
ئەترسم وێنەت دوای مردن وابێ
دەسگێری گەورە و کۆرپە و ساوابێ
هەر ساتێک بە دەس ناکەسانەوە
گێژ و خولی بێ بە عاسمانەوە!