خەو و خەیاڵ

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  703 بینین
کچێ تەرسا نەژادی شیرینخوو
قەڵەو و گورج و زیرەک و خۆشڕوو
لە کەنیشتێکی شەشهەزار نەفەری
بان و داڵانیشی هەموو پڕ بوو
هاتە داڵانی ئەو کلیسایە
لام بە تاسە و بە ئارەزوو زۆر زوو
پێکەنی و دەستی خستە دەوری ملم
بێ ئەمەی باکی بێت و شەرم و ڕوو
دەمی نا ناو دەمم بە فەرمی و جۆش
وەک لە سەربان دوو کۆتری یاهوو
دیم کە چەن پیاو و چەن ژن تەماشاچین
من ترێق بووم و ئەو بە مانە نەچوو
هەم لە خۆشی و لە شەرمەزاریدا
ڕاچەنیم من لە خەو بە چەشنی بەڕوو
دیم کە دنیا خەو و خەیاڵێکە
هەر خوا زیندووە و هەموو مردوو
بە دەروونێکی سۆفیانە وتم
وحدة لا لة الا هو!عەرەبی