بەیانی زمسانە
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
636 بینین
وا سبحا دەی دەی توخوا ساقی
تاکوو نەفەسێ لە عومرە باقی
بەیادی وتەی مەعدوومی نەمر
کە قسەکانی گەرمە وەک ئاگر
هەر بەهار ناوێ دەی لە پەیمانە
فرسەت ئەفەوتێ دەی لە پەیمانە
جا ساقی پڕکە لێوانی بلوور
شەڕاب بگێڕی بە لێوانی سوور
تا ڕیشەی غەمم لە دڵ دەربێنێ
تۆی میهر و وەفای تێدا بچێنێ!