سەقز بە بیستنی خەبەرێکی خۆش

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  793 بینین
شوکری خوا نەجیبە بە ئاواتی خۆی گەیی
خۆشن بە ئەم حەکایەتە شاری و لادەیی
جەژنە لەنێو وڵاتی سنە و سەقز و شنۆ
بەزمە لە خانەوادیی سەردەشت و بانەیی
حەیفێ لە ترسی هەڵمەتی گورگانەیی ڕەقیب
نەمتوانی بچمە حەزرەتی یارم بە بەندەیی
دڵگیر و غەمڕەوێنە وەکوو باغەکەی بەهەشت
ئێژن دیار و شاری نیگارم بە تازەیی!