هاوڕێی خۆشەویست حاجی بەنگینە

لە کەرکووکەوە بۆ بەنگینە بەبۆنەی جەژنەپیرۆزە و سپاسی ناردنی ڕۆژنامە و دەرەجەی نوێ
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  817 بینین
هاوڕێی خۆشەویست حاجی بەنگینە
توخوا بۆچ ئەوەن قسەت شیرینە
ئەمڕۆ پێمگەیی ڕۆژنامەی ژیان
سەرمت بە بەرزی کاکەشان گەیان
هێندێ یاقووت و ڵاڵ و پیرۆزە
هۆنیتەوە بۆ جەژنە پیرۆزە
سپاستان دەکەین من و باقی کورد
کوردی دووروڵات لە درشت و ورد
خۆم بەتایبەتی سپاست ئەکەم
چوون یادت کردم لە جەژنا ئەودەم
موبارەکبایی تەرفیعت کردم
دەست ماچ ئەکەم دەرمانی دەردم
گەرچی دڵخۆش نیم من بە ئەم بەشە
کە تەڕفیعم کرد بەم خەتە ڕەشە
تەڕفیعم بەرزی و ئازادی گەلمە
کە گوڕ و گیری دەسوپێی شەلمە
سڵام لە موخلیس لە هیوا و ڕەشپۆش
سپاستان ئەکەم بە دڵی پڕجۆش
غەمناک و وەستات سەلامیان ئەکەم
باقی کوردەکان هەموویان سەرجەم