من بۆیە ئەنووسم

لە کتێبی:
ڕەنگاڵە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  767 بینین

من بۆیە ئەنووسم، چونکە نووسین بەداخەوە! تەنها سەنەدی تێکۆشانمە. کریت و تورکیا، خێر و شەڕ، ڕووناکی و تاریکی، هەمیشە و بەردەوام لە قوڵاییی ناخمدا لە ململانێ و زۆرانبازیدان. مەبەستیشم لە نووسین، ئەو مەبەستەی لە سەرەتادا درکم پێ نەکردبوو، لەدواییدا تێی گەیشتم، ئەوەیە: چۆن بتوانم یارمەتیی کریت بدەم، یارمەتیی خێر و ڕووناکی تا لەم جەنگەیدا سەرکەوێت. لە نووسینیشدا ئامانجی من ئەوە نییە بەجوانی بگەم بەڵکوو بە سەرفرازی.

- ڕۆماننووس و شاعیری گەورەی یۆنان نیکۆس کازانتزاکیس لە کتێبی «ڕێگای گریکۆ» و بەرگی «١» و «٢»ی بیرەوەرییەکانی