لەوحی هەستی سەر بە سەر بۆ نەقشی قودرەت عارییە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  930 بینین
لەوحی هەستی سەر بە سەر بۆ نەقشی قودرەت عارییە
هاتوو چوونی هەرنەفس نەقشی خەتی پەرگارییە
بمسلی نازێکی بووم یاڕەب لەبەر تۆفانی شەوق
میسلی موژگان هەر سەری مومایەی خوێنبارییە
وەرنە سەیری ئەم خەرامەی یاری من...
میسلی عومری عاشیقان سەرگەرمی خۆش ڕەفتارییە
بێ قەراری چەرخی گەردوون قەت نەبوو ئاسوودە بێ
ئەم هەموو سووڕانەوەی ئەیبینێ کەچ ڕەفتارییە
دەستی هیممەت گەر ببێ خاڵی ئەبێتە ئاستین
سەر لەبەر خۆنانی مەردم خەجلەتی نادارییە
هەر کەسێ حەسرەت شەهیدی تیغی بێ دادی ئەوە
سەرفرازی هەر دوو کەونە گەرچی زامی کارییە
گەردنی تەسلیمی موشتاقان لە موو باریکترە
بۆ ملی من حوکمی تیغی بێ درێغی جارییە
بێ خود و بێ هۆشی بەزمی وەسڵی دولبەر بە لەشەو
گەردۆشی دوو چاوی مەستی ئافەتی هوشیارییە
جەژنی وەسڵی بلبلان خادیمناسناوی ئەدەبی بە خەبەر سووتان نییە
باڵی پەروازی بە نووری شەمعەوە گوڵنارییە