موددەتێکە سەیری گوڵشەن و گوڵزارمە هەوەس
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
885 بینین
موددێکە سەیری گوڵشەن و گوڵزارمە هەوەس
ئاوازی مورغی زار بە پڕ زارمە هەوەس
بەزمێ بە ڕووی یار لە گوڵشەن ئەگەر ببێ
سەحنی چەمەن لە جۆگە و جۆبارمە هەوەس
ساقی و شەڕاب و موتریب و نەی هەر یەکێ جودا
دەورانی عوودوو زەمزەمەی تارمە هەوەس
بۆ دڵ شکاوە کاتە فەیزی نیگاهی لە هەر سەحەر
ناڵەی سەحەر بە دیدەی خونبارمە هەوەس
تاتاری زوڵفی نافەی تاتارەکەم کە دی
لەو ڕۆژە تاری ڕشتەی زەننارمە هەوەس
بۆ کەعبەی حەریمی جەلالی بە ئارەزوو
بۆ زەمزەمی،بە زەمزەمە ڕەفتارمە هەوەس
هەرگاە خەیاڵی خەندەی شیرینی یاد ئەکەم
فەرهادوار دامەنی کوهسارمە هەوەس
خادیمناسناوی ئەدەبی بە یادی دیدەی مەستانی دولبەرم
مەستی شەراب و بادەی سەرشارمە هەوەس