بە دەورانی کەمەر توڕڕەی خەمی یار
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
874 بینین
بە دەورانی کەمەر توڕڕەی خەمی یار
خەیاڵی وایە ماچ کا مەقدەمی یار
وەکو هالە بە دەوری مانگی کامیل
بە دەوری عاریزیدا پەرچەمی یار
سەبا بیگانەیە بۆ بەینی ئێمە
لە هەر کاتێ دڵە بۆ مەحرەمی یار
مەگەر جارێ بە عینوانی وەکاڵەت
بڵێم ماچ کە،لە جیاتی من دەمی یار
لە دڵ نەقشە میسالی زەربی دەرهەم
بە زەربی عیشق توڕڕەی دەرهەمی یار
سەروو ڕیشی سپی کردم وەکوو بەفر
سەروو ڕیشی هەموو بردم غەمی یار
لە بۆ ئەحیایی مەوتا خادیمناسناوی ئەدەبی ئیمڕۆ
دەمی عیسایە ئەعجازی دەمی یار