موژدەی سەحەری جەژنە کەوا مەتڵەعی دیدار
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
1033 بینین
موژدەی سەحەری جەژنە کەوا مەتڵەعی دیدار
دەرکەوتووە بۆ عاشیقی میسکینی دڵ فوگار
پەرژینە بەدەوری مەهی ڕوو سونبولی زوڵفی
پەنهانییە گەنجی کە نیگەهبانی ئەون مار
شەڕیانە حەتاو زەنگ لەسەر مەملەکەتی چین
زوڵف و خەتی تۆ هەر دوو لەسەر سەفحەی ڕوخسار
ئاڵاوە دوو زولفت بە قەدت تا بە قەدەمتا
تەمکینی بە تۆ داوە گران بازی بە ڕەفتار
وەختێ کە تەجەللای جەماڵی کە لە جەبەڵدا
عاشق وەکو مووسایە لەبەر ئافەتی دیدار
سەرمایەی سەودایە دوو زوڵفت بەسەد ئاشووب
بە سوویە بە خۆی حەڵقە بە حەڵقە دڵی غەمبار
ئەو شیفتەیە وەک دڵ و دڵ شیفتە وەک ئەم
زنجیرە لەپێی قاتیلە بەرنابێ بە هاوار
زوڵفی تۆ سەبەب بوو کە ئەسووتا بەڕوخت دڵ
پەروانە لە شەودا بوو ئەسووتا بە سەد ئازار
خادیمناسناوی ئەدەبی وەکو بولبول بە هەوای گوڵشەنی عیشق
مەسکەن دەگرێ جێگەیەتی دامێنی گوڵزار