پڕ شۆرش و شەیدایە دیسان شاری محەببەت

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  945 بینین
پڕ شۆرش و شەیدایە دیسان شاری محەببەت
پڕ نەشئەی سەودایەکە بازاری محەببەت
پڕ جیلوەیی مەعشووقە سەحەر کوڵبەیی حوزنم
خاڵی بووە ئەم خانە لە ئەغیاری محەببەت
هەرچەندە کە پڕخارە بیابانی محەببەت
وەک بوستری سینجابە لەلام خاری محەببەت
سەحرای جنوون دێتە نەزەر وادیی ئەیمەن
گرتوویە درەخت ئاگری گوڵناری محەببەت
یادی تۆ ئەکا ئاگری بێگانە بەیەک دەم
بۆ عاشقی بێ چارە بە گوڵزاری محەببەت
تا گریە نەکا تیفلی دەروون بۆ کەمەکێ شیر
کەی ڕەحمێ ئەکا مادەری غەمخواری محببەت؟
ئاگر بخە ناو جەرگ و دڵی موئمین و کوففار
ئەی موتریبی عوششاق بە نەی وتاری محەببەت
سەربەرزی گەلێ خۆشە کە عالەم لە قەدەمتا
ڕۆژێ کە بکەی سەربەیت و داری محەببەت
بۆ بەیعی تەماشای جەماڵت بە دڵ و جان
بازاڕی سەفا پڕ لە خەریداری محەببەت
بۆ گەوهەری مەقسوود ئەگەڕێی خادیمناسناوی ئەدەبی ئەگەر تۆ
پەنهانە لە یەک قەترەیی ئەنواری محەببەت