قەتعی نەفەسم سەر لە گریبان لە سەحەردا
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
792 بینین
قەتعی نەفەسم سەر لە گریبان لە سەحەردا
سەد مەوج ئەدا عەکسی جەماڵت لە نەزەردا
هەر ماهڕۆخێ حوسنی لە جیلوەی ڕۆخی تۆیە
وەک پرتەوی خورشیدە کە نووری بە قەمەردا
هەنگامەی هەستی چییە یەک گەرمی نیگاهی
تاری نەفەسی شەمعە کە مەحوە لە نەزەردا
وەک قەترە حوبابی بە هەوایی مەبە غافڵ
لەم بەحرە نەفەس ئێستە لە ئەمواجی خەتەردا
مەحرەم نەبوو قاسید کە لە مابەینی من و یار
بۆ هەر خەبەری بێ خەبەرە ئەو لە خەبەردا
یانەی دڵە مەششاتە کە شێواندی بەشانە
پەخشانە دوو زوڵفی کە بە دەورانی کەمەردا
دەریایە گریبانی تەئەممول لە خەیاڵات
حوسنی کەئەدا جیلوە لە ئەمواجی گەوهەردا
تابێ نیگەهی قەت نییە خادیمناسناوی ئەدەبی لە جەماڵی
هەم عاجزە ئێستا کە لە دەست زەبتی نەزەردا