لەرزین لە ترسی سەرما ترسی نەما لە سەرما
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
974 بینین
لەرزین لە ترسی سەرما ترسی نەما لە سەرما
برکی ئەدەم لەبەرما، بەرگی گرانی سەرما
بە تیشکی تاوداری هەتاوی مانگی نەورۆز
شکا شکۆهی سەرما، بێ دەست و پاوو سەرما
چەمەن چە ئاودارە پۆپەی چیا بەهارە
نزاری لالەزارە سەرما بەبێ ئەسەر ما
ئێستا کە مێوە دارە، سایە ی سەری هەژارە
ئەو دارە وا لەسەرما بێ سێبەرو سەمەر ما
بە زاق زیق لەدارا گەیاندییە بەهارە
باڵندە بێچووەکانی لە کۆشی گەرم و نەرما
لە ڕوی گوڵا بریسکی شەونم لە ڕۆژهەڵاتا
وەک کوڵمی ئاڵی یارە عەرەق بکا لەشەرما
چە جوانی ووت بە بولبول گوڵ بە نازو ڕازەوە
دڕاوە بەرگی ئاڵم بە نازگی لەبەرما
ئەی بادەکەی نەسیمی سوبحی بەهاری تازە
بووژانەوە ژیانم بەتۆیە بێ بە سەرما
بە تیشکی تاوداری ڕۆژی درێژ و گەرمت
ئازاد و سەربەخۆم کا لە زۆری کۆتی سەرما
شیفا تەقدیم کا ئازیز لە موستەشفای مەولانا
بە لوتفی خوا لە سەرما، نەمانی ئێش لە سەرما