سێ گەڵای نامۆ/1
لە کتێبی:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        بەرهەمی:
                دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
        
             1 خولەک
             1465 بینین
        
        
    
                بەرەو ڕووی کچەکەم دێیت و
شمشێرەکەت لە دەستایە.
گەرچی هێشتا لە- شوو-دوورە و
هەر ساوایە
بەڵام لە داوێنیا، گیانێک..
دروست دەبێ.
لەگەڵ هەنگاوەکانی تۆ..
گەورە دەبێ.
دەگەیتە لای.
لەو کاتەدا، شمشێرەکەت..
سەری دەبڕێ.
یەکسەر ساوایەکی تری..
وەک خۆی دەبێ
وەکو جیوە..
نە بە من و نە بە تۆ.
دەستگیر ناکرێ
			
            
        شمشێرەکەت لە دەستایە.
گەرچی هێشتا لە- شوو-دوورە و
هەر ساوایە
بەڵام لە داوێنیا، گیانێک..
دروست دەبێ.
لەگەڵ هەنگاوەکانی تۆ..
گەورە دەبێ.
دەگەیتە لای.
لەو کاتەدا، شمشێرەکەت..
سەری دەبڕێ.
یەکسەر ساوایەکی تری..
وەک خۆی دەبێ
وەکو جیوە..
نە بە من و نە بە تۆ.
دەستگیر ناکرێ