لەرزانە
لە کتێبی:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        بەرهەمی:
                دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
        
             1 خولەک
             1697 بینین
        
        
    
                ئامان لەرزانە، سەوزەی لەرزانە
هاڕەی زنجیر و ئەڵقەی لەرزانە
سەرچۆپی بگرە، کاکەی لەرزانە
ڕۆژی نەبەرد و دڵ نەلەرزانە
دەست و دەسرۆکەت وا بلەرزێنە
زەوی بلەرزێ و
دڵت نەلەرزێ
بە قریوەی شۆڕش وا بگرمێنە
کوشتن و بڕین
مەرگ ببەزێنە
سەوزەی لەرزانە
ئەژنۆی سێدارە، بە لەنجە شل کە
ئەوا تۆ دەڕۆی کاکی لەرزانە
دەستم دامێنتان
نۆرەی هەڵمەتی نەونەمامانە
فرسەتە کوڕگەل
ڕۆژی نەبەرد و دڵ نەلەرزانە
			
            
        هاڕەی زنجیر و ئەڵقەی لەرزانە
سەرچۆپی بگرە، کاکەی لەرزانە
ڕۆژی نەبەرد و دڵ نەلەرزانە
***
لە شاخ سەختتر، سەختی بنوێنەدەست و دەسرۆکەت وا بلەرزێنە
زەوی بلەرزێ و
دڵت نەلەرزێ
بە قریوەی شۆڕش وا بگرمێنە
کوشتن و بڕین
مەرگ ببەزێنە
سەوزەی لەرزانە
***
بەدەم لەنجەوە، شانی بۆ شل کەئەژنۆی سێدارە، بە لەنجە شل کە
ئەوا تۆ دەڕۆی کاکی لەرزانە
دەستم دامێنتان
نۆرەی هەڵمەتی نەونەمامانە
فرسەتە کوڕگەل
ڕۆژی نەبەرد و دڵ نەلەرزانە