ئەڤین
لە کتێبی:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        بەرهەمی:
                دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
        
             1 خولەک
             1563 بینین
        
        
    
                ئەڤین هاوڕێمە و
کچی هاوڕێیەکی کرێکارمە
گەر وەسفی کەم:
کچۆڵەیەکە چاوکەژاڵ
تەمەن سێ ساڵ
دوو پرچ و دوو قردێلەی ئاڵ
دەڵێ: بۆیە
من ئێوەم گەلێک خۆشدەوێ
چونکە وادەتان پێداوم
تەلەفزیۆنەکە خۆش کەن
کارتۆنی کوردیشی تێخەن
			
            
        کچی هاوڕێیەکی کرێکارمە
گەر وەسفی کەم:
کچۆڵەیەکە چاوکەژاڵ
تەمەن سێ ساڵ
دوو پرچ و دوو قردێلەی ئاڵ
دەڵێ: بۆیە
من ئێوەم گەلێک خۆشدەوێ
چونکە وادەتان پێداوم
تەلەفزیۆنەکە خۆش کەن
کارتۆنی کوردیشی تێخەن